رەنگی شین و شێوازی دەمكراوەی پێڵاو بۆ وەرزی بەهار

رەنگی شین و  شێوازی دەمكراوەی پێڵاو بۆ وەرزی بەهار
گۆڕانكاری لە مۆدی جلوبەرگی بەهارەدا، پێویستە هەموو بەشەكانی جل و كەرەستە و پێداویستی بگرێتەوە، چونكە وەرزێكی تازەیەو كەش و هەواش فێنكتر دەبێت، ئیدی پێویستە خانمان چاوخشانێك بە جلەكانیاندا بكەن و لەگەڵ جل و ئێكسسوار و پۆشاكی بەهاریدا خۆیان رێك بخەن، سەرەتای گۆڕانكارییەكانیش لە پێڵاوەوە دەست پێدەكات، چونكە پێڵاوی زستانەی خانمان، جگە لەوەی لەگەڵ گۆرەوی ئەستوور و جلەكاندا رێكدەكرێت، هەروەها مایەی بێزاری و كوشینی پێیەكانە، بۆیە پێویستە سەرەتا لە گۆڕینی پێڵاوەوە دەست پێبكەیت. ماركەی (ئەڵدۆ – ALDO) پێشەنگی و دەستپێشخەری لە بەرهەمهێنانی مۆدی پێڵاوی بەهاری كردو دیزاینە تازەو ناوازەكەی خستە بەردەم هەڵبژاردنی خانمان، كە زۆربەیان لە پێڵاوی ناسك و پێش كراوەن، واتە دەمی پێشەوەی كراوەیەو بە پاژنە و بێ پاژنەیە، ئەوەی لێرەدا گرنگە، ئەو ماركەیە رەنگێكی شایستەی بۆ پێڵاوەكانی ئەو وەرزە داناوە، كە رەنگی شینە، هەورەها دەكرێت شینەكە تۆخ و كاڵیش بێت، ئەوەش بەپێی جل و رەنگی ماكیاژ و ئێكسسوارەكان شیك دەكرێت.
Top