حەوزێكی گەرماو لــــە زێڕ و كریستاڵ

حەوزێكی گەرماو لــــە زێڕ و كریستاڵ
بەكارهێنانی ماددەی زێڕ و زیو و ئەڵماس تەنیا لە بواری جوانكاری بەكارناهێنرێت، بەڵكو ئێستا لە دروستكردنی كەرەستە و ئۆتۆمبێل و كەل و پەلی ماڵیشدا كاری لەسەر كراوە، ئەوەتا حەوز و بانیۆی ژووری گەرماویش لە زێڕ و كریستاڵ دروست كراوە، كە تاكە بیرۆكەیە كەس بە خەیاڵیدا نایەت، بانیۆ، یان حەوزی گەرماوەكەی لە زێڕ و كریستاڵ بێت، دیزاینەرێك بەناوی (سیلیا سوێر)، تازەترین بەرهەمەكانی لە بواری حەوزی گەرماو لە زێڕ دروستكردووە، بەشی ناوەوەی لە زێڕو بەشی دەرەوەی بە كریستاڵ داپۆشراوە، بڕی (139) هەزار دۆلاری تێچووەو هەروەها (250) پارچە كریستاڵی بۆ جوانكردنی بەشی دەرەوە بەكارهێناوە. ئەو زێڕەی بەكاریهێناوە عەیار (24)ـە و تا گرانترین حەوزی گەرماو دەربچێت. ئەوەی سەیرە ئەو كەسەی ئەو حەوزە زێڕە گەرماوەی كڕێوە، سەرمایەدارێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام بەو مەرجە لێی كڕیوە كە ناوی ئاشكرا نەكرێت.
Top