رەنگی جلێك بۆ هەموو جۆرە پێستێك

رەنگی جلێك بۆ هەموو جۆرە پێستێك
پێستی هەموو ئافرەتێك وەك یەك نییە، واتە سپی پێست و گەنمی و ئەسمەرن، تەنانەت هەندێك رەنگی پێستیان تێكەڵی نێوان سپی و گەنمی، یان گەنمی و ئەسمەر، یان سپی و ئەسمەرە، ئەو رەنگانەی پێستیش سەریان لە خانمان شێواندووە، لەوەی چ جۆرە رەنگی جلێك لەگەڵ رەنگی پێستیان گونجاوە، بۆیە هەندێ جار لە هەڵبژاردنی رەنگی پێست و جلوبەرگدا، هەڵەی زەق دەكرێت و بەمەش كەسەكە جوانی جل و رەنگی خۆشی لەدەست دەدات. پسپۆڕێكی جوانكاری بە ناوی (هێڵی فینیبڵ) لە كۆمپانیای رەنگەكان (Colour) ئاماژەی بە رەنگێكی پۆشاك كردووە، كە لەگەڵ هەموو رەنگێكی پێستدا گونجاوە و شیك دەبن، هێڵی دەڵێ: دوای چەندین لێكۆڵینەوەو توێژینەوە بۆمان دەركەوت كە رەنگی سوور لە جلوبەرگدا، لەگەڵ پێستی هەموو كەسێك دەگونجێت، بەهۆی ئەوەی رەنگی سوور رەنگدانەوەی هێزێكی یەكسانەو لە رووی بینینەوە جێگیرە. لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاریشدا، رەنگی سوور لە پۆشاكدا باو دەبێ و ژنان و كچانیش كە پێستیان هەر جۆرێك بێت، دەتوانن جلی سوور لەبەر بكەن و نیگەرانیش نەبن ئاخۆ لەگەڵ رەنگی پێستیان دەگونجێت، یان نا.
Top