زۆرن ئەوانەی بە تەمەن گەورەن و بە شێوەش بچووك و منداڵ دیارن، ئەو شێوە روخسارە بە بەیبی فەیس -(Baby face) ناسراون و هەمیشە پیر نابن، ئەو ئافرەتە چینییەش هەمان ئەو حاڵەتەی هەیە، تەمەنی (50) ساڵە، وەك كچێكی (20) ساڵان دەردەكەوێت، ئەو ئافرەتە ناوی (شۆ مین)ـە و ئەگەر جلێكی گەنجانە بپۆشێت، ئیدی كەس هەستی پێناكات لە پەنجاكانی تەمەنیدا بێت. وەك خۆی دەڵێ: پرچم بۆیە دەكەم و كەسێكی تەمبەڵ نیم و هەمیشە لە دوای كارو دەرچوونم، هوانگ هاوسەریەتی، بەڵام شێوەی جیاوازە، چونكە هاوسەرەكەی هێشتا گەنجەو خۆیشی بەرەو قوناغی چرچی و لۆچی لە روخساریدا چووە، بەڵام خانمی هاوسەری خەوی باش دەكات و سەر لە ئێوارە دەخەوێت، بۆیە پیر نابێت و هەردەم گەنجە.