رێنمایی و هەنگاوەكانی نەرم و نیانی و جوانیی لێو
March 27, 2017
رەنگا و ڕەنگ
جۆراوی سووراو و بۆیەی لێو، خانمی پزیشك (دێبرا گالیمان) پێیوایە، لێدانی سووراوی وشك و بێ بریقە، لە كاتی لێكردنەوە و لادانی سووراودا، دەبێتە هۆی وشكبوونی لێوەكانتان، بۆیە ئەوەی بە (مات – matte) ناسراوە، بەكاری مەهێنن، بەڵكو جۆری سووراوی بە بریقە و بەلسەم لە لێوتان بدەن.
تەڕكردنی لێو، دەردێكی دیكەی قلێشانی لێوە، زۆربەی خانمان فێری ئەو نەریتە بوون كە لێویان تەڕ بكەن و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵم و لەگەڵ هەوادا كاریگەری دەبێت و بەمەش وشكی و قلێش لەسەر لێو دروست دەكات.
بەلسەمی لێو، پێویستە كرێمی تەڕكردن و نەرمكردنی لێوانت گونجاو بێت لەگەڵ جۆری پێستت، چونكە ئەگەر جیاواز بن، یان دژی یەكتر بن، كاریگەری خراپ لە پێستی لێوت دروست دەكات، ئەگەر حاڵەتی لەم جۆرەشت بوو، پێویستە هەر زوو جۆری كرێمی نەرمكردنەوەی پێستت بگۆڕیت و یەكێكی گونجاو بۆ لێوت بدۆزتەوە.
چارەسەری قلێشان و وشكبوون، رۆنەكانی (گەنمی دژە بەكتیریا، گوێزی هیندی، ئەلۆفێرا و رۆنی گوڵەبەرۆژە)، بۆ چارەسەری گرفتەكانی لێو بەسوودن، هەروەها رۆنی دەنكی پەموو ئەگەر دستبكەوێت، باشترین چارەسەری گرفتەكانی لێوە.
كرێمی تەڕكردنی لێو، بەر لە نووستن، گرنگە ئەو هەنگاوە جێبەجێ بكەیت، شەوانەی ئەو وەرزە زیاتر ساردە و بەمەش رەنگە ئازاری لێوانت بدات، بۆیە بەر لە خەوتن، لێوت بە كرێمی تەڕكردن تەڕ بكە و تا بە درێژایی ئەو ماوەیەی خەو لێوت پارێزراو بێت.
دەستلێدان، زۆربەی خانمان، وەك خوویێكی رۆژانە هەمیشە دەستیان لەسەر دەمیانە، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر لێو دروست دەكات، چونكە هەندێ جار دەستەكانت پیسە، یان بەر شتی دیكە كەوتووە و تۆش لە لێوت دەدەیت، ئیدی دەبێتە گرفتێك بۆت.
