زۆربەمان خولیای مەلەكردنین، هەر كاتێكیش مەلە دەكەین، دەمانەوێ بە هەموو جۆریك وێنەمان بگرین و تا لە نێو ئاودا، بە جووڵە جوانەكانی مەلە كردنەوە، وێنەی یادگاری تۆمار بكەین، ئەگەر ئەو وێنانە ببینی، وادەزانی كە وێنەی راستەقینەن و لە نێو ئاودا گیراوە، بەڵام ئەوە یەكێكە لە كارە هونەرییەكانی وێنەكێشێكی فەڕەنسی بە ناوی (سامانتا فرینچ)ە، چەندین وێنەی جۆراوجۆری ئافرەتانی نێو ئاوەوە كێشاوە، كە ئەوەندە بە جوانی رەنگەكانی دابەش كردوون، لە وێنەی دەستكرد ناچن و بەڵكو وادەزانی وێنەكە بە كامێرا گیراوە، ئەو شێوازەش وێنەكێشانە، تازەگەری و بەرهەمێكی تازەیە كە وێنە لە ژێر ئاوەوە بكێشرێت.