چۆن بۆن و بەرامت خۆش و بە جۆش دەكەیت

چۆن بۆن و بەرامت خۆش و بە جۆش دەكەیت
ئەگەرچی خانمان گرنگی بە هەموو بوارێكی جوانی و جوانكاریدا دەدەن، بەڵام هەندێ جار گرنگترین هەنگاوی جوانی و سەرنجڕاكێشبوون لە دەست دەدەن و لە بیری دەكەن، كە ئەویش خۆش كردنی بۆن و بەرامیانە، چ سوودێكی هەیە ئەگەر جلێكی جوان و نایابت لەبەر بێ، تەسریحەی پرچیشت بە جوانترین شێوە رازاوە بێت، لەگەڵ كۆمەڵە ئێكسسوارێك، بەڵام بۆنت خۆش نەبێت و ببیتە مایەی بێزاركردنی كەسانی دەوروبەرت، بۆیە گرنگە بۆنت خۆش بكەیت، كە ئەوەش چ لە رێگەی حەمام زەیتی و بەكارهێنانی بۆنرێژ، یان بە بۆن و گوڵاو سەر پێست و جەستەت گوڵزار و بۆندار بكەیت، لە بارەی بۆن و بەرامەوە (سۆران محمود) لە كەمیالیاتی سوسو گوتی : جۆرەها بۆن و بەرامی هەمەچەشن هەن، هەموویان جێگەی بایەخن، هەمانە نرخی دەگاتە (14) وەرەقە، هەروەها هەرازەنەكەشیان بە (10) دۆلارە، كچان ئێستا زیاتر كڕیاری بۆنی شیرین و سووك بەكاردەهێنن، لێرەوە چەندین ئامۆژگاری و رێنمایی بۆ بۆن خۆشكردن و بۆنداركردنت هەن، دەتوانی لەم خاڵانەوە سوودیان لێوە وەربگرێت :
- كاتێك بۆن لە خۆت دەدەیت، دەبێ دوای خۆ شووشتن بێت، یان كاتێك لە بۆن و ئارەقەوە بە دووریت، لەو كاتەی ئارەقەت كردووە، نابێ بۆن بەكاربهێنیت.
- كە شووشە بۆنەكەت بە دەستەوە، دوور بە جەستەت رابگرە و پاشان پەمپەكە دابگرە.
- باشترە بۆن لە جل و بەرگ بدرێت، نەوەك راستەوخۆ لە جەستە.
- جۆرە بۆنێك هەن، بە بۆنی هەوایی ناسراون، ئەو بۆنانە هەرگیز لە لەش و لار نادرێت، بەڵكو بۆ جل و بەرگە.
- زێدەڕۆیی مەكە لە بۆن لێدانی زۆر، باوترین شێوازی بۆن لێدان، چاكترە لە (3) داگرتنە پەمپی بۆن زیاتر نەبێت.
- دوای بەكارهێنانی بۆنەكەت، واباشە شووشەكەی لە شوێنێكی سارد و سێبەر هەڵبگریت، تا زیانی پێنەگات و كاری خۆی بكات.
- مەرج نییە بۆنەكەت لە بۆنی گرانبەها بێت، تەنیا گرانی ئەو بۆنانە لەوەدایە كە ماوەی زیاتر دەمێنێتەوە، وا باشە ماوە ماوە بۆنەكەت بگۆڕی تا هەست بە گۆڕانكاری بكەیت.
Top