بەشێوازی سروشتی بۆنی ناخۆشی بن باڵت مەهێڵە
March 15, 2017
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی "ounousa" باس لە پێکهاتە سروشتیەکان دەکات بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی بن باڵ کە ڕەنگە تائێستا بەکارت نەهێنابێت، بەڵام زۆر بەسوودە و ڕزگارت دەکات لە بۆنی ناخۆش.
سۆدەی نان یەکێکە لەو پێکهاتە سروشتیانەی شێی پێست هەڵدەمژێت، بۆنی ناخۆش و بەکتریای ئارەق کەمدەکاتەوە، هەر بۆیە دەتوانیت کەوچکێک سۆدە لەگەڵ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە بن باڵەکانت و دواتر بیشۆیت.
سرکەی سێو یەکێکە لەو پێکهاتە سروشتیەی بەکتریا لەناودەبات و بۆنی ناخۆشی بن باڵ ناهێڵێت، دەتوانیت بە لۆکەیەک بیدەیت لە بن باڵەکانت پێش خۆشتن.
ئاوی لیمۆ پێکهاتەیەکی سروشتی بەسوودە، یارمەتی نەهێشتنی بۆنی بن باڵ دەدات و بەکتریا دەکوژێت، دەکرێت بەدرێژایی ڕۆژ لە بری بۆن بەکاریبهێنیت یان دەتوانیت پێش خۆشتن، بەپێی خواست واتە زیانی نییە گەر پێوەی بمێنێتەوە.
گیای ڕۆزماری ڕووەکێکی سروشتی بەسوودە، دەبێتە هۆی لابردنی بۆنی ناخۆش و لەناوبردنی بەکتریا، دەکرێت بیخەیتە ئاوی گەرمەوە و دواتر بەکاریبهێنیت، یاخود لەگەرماودا بیخەیتە ناو ئەو ئاوەی خۆتی پێدەشۆیت و لەکۆتایدا بەکاریبهێنیت یان تێیدا بمێنیتەوە بۆ ماوەی 15-20 خولەک، چونکە بۆنی ناخۆشی لەشت کەمدەکاتەوە.
