خانووەكەی خاوەنی فەیسبووك بە چەندە !

خانووەكەی خاوەنی فەیسبووك بە چەندە !
هەمیشە بیر لە ژیان و شوێن و ماڵ و حاڵی ناودارانی جیهان دەكەینەوە، دەڵێن رەنگە خانووەكەی وابێت و بەم چەشنە بژێت، خاوەن بیرۆكەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، كە ناوی (مارك زوكنبێرگ)ە، ئەویش لە ناكاوێك بوو بە یەكێك لە دەوڵەمەندەكانی جیهان، تەنانەت بەم دواییە خانووێكی بۆ خۆی دروست كرد بە بڕی (10) ملیۆن دۆلار، خانووەكەی مارك دەكەوێتە شاری سان فرانسیسكۆی ویلایەتی كالفۆرنیای ئەمریكی، شێوازی ئەندازەیی ئەو خانووە لەلایەن دیزاینەرانی (گەوكایر)ی بەناوبانگ دروست كراوە، كە رووبەرەكەی دەگاتە (353) مەتر دووجا، وادیارە مارك شێوازی خانووەكەی بە دڵ نییە و هەر بۆیە بڕی (1600000) یەك ملیۆن و شەست سەد هەزار دۆلاری بۆ زیاتر جوانكردن و رازاوە كردنی خانووەكەی داناوە، واتە ئێستا خانووەكەی بە بڕی (12) ملیۆن دۆلاری لەسەر خۆی وەستاوە.
Top