ساڵانێكە پانتۆڵی قوماش بەرێژەیەكی كەم لەبەر دەكرێت، زیاتر مۆدی پانتۆڵی كاوبۆی (جینز) بوو، ئەگەرچی جوانی پانتۆڵی قوماش چ لە جوانی جینز كەمتر نییە، تەنانەت كەسایەتییەكی دیكە بە كچان دەبەخشێت كاتێك پانتۆڵێكی قوماش لەبەر دەكەن، هەمیشە دەگوترێ پانتۆڵی جینز كچان بە رەواڵەت بچووك دەكاتەوە و پانتۆڵی قوماشیش شێوە و كەسایەتییەكان گەورەتر نیشان دەدات، لەلایەن پسپۆرانی جل و بەرگ دەڵێن : جل و بەرگ بەپێی كات و شوێن دەگۆڕێت، بۆ نموونە كاتێك دەتەوێت بەشداری بكەیت لە كۆبوونەوەیەك یان بچیتە شوێنێكی فەرمی دەوام، لێت نایەت ئەگەر پانتۆڵێكی جینزت لەبەر بێت، تەنانەت بێزاریش دەبێ بەهۆی تەسك و ترووسكی جینز، بەڵام ئەگەر پانتۆڵێكی قوماش و فەرراحت لەبەر بێت، ئەوكاتە بۆ خۆت بە سانایی دەتوانی بێت و بچیت، هەروەها شێوە و كەسایەتیت بە جۆرێكی دیكە دەبینرێت، ئەو چەند مۆدەی پانتۆڵی قوماش سەرنج راكێش و جوانن، هەر بۆیە دەتوانی شێوازێك لەو پانتۆڵە قوماشە بۆ خۆت هەڵبژێریت.