گاشە بەردە سەیر و سەمەرەكانی جیهان

گاشە بەردە سەیر و سەمەرەكانی جیهان
ئەو شوێنە دێرینە، لە زۆربەی فیلمەكانیشدا وەك لۆكەیشنێك بەكاردەهێنرێت، چونكە پڕە لە گاشە بەردی گەورە، ئەو گاشە بەردانە لە زەمانێكی زووەوە دانراوە و كەسیش زانیاری دەربارەی چۆنیەتی دانانی ئەو بەردە گەورانەی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت كە مێژوونووسان پێیانوایە مێژووی دانانی ئەو بەردانە بەپێی توێژینەوەی جیۆلۆجی بۆ ملیۆنان ساڵ دەگەڕێتەوە، گوایە مرۆڤی ئەو كاتە زەبەڵاح و گەورە بوون، ئەو شوێنە ناوی (گوندی ئیڤیبۆری - Avebury)یە و دەكەوێتە كێوی گلاستیۆنبێری تور (Glastonbury Tor)، كە لە باشووری رۆژئاوای بەریتانیایە، مێژوونووسان دەڵێن: ئەو شوێنە دەروازەی چوونە نێو شانشینی (ئەڤالۆن)ی خەیاڵی بووە، هەروەكو لە بیرەوەرییەكانی پاشا (ئارسەر)دا باسكراوە، سەیرترین دیمەن لەو گاشە بەردانەدا، ئەو (6) بەردە گەورەیە كە لەسەر یەكتر دانراون و بە ناوی (سان مایكڵز) ناسراوە، ئێستا شوێنەكەی بۆتە ناوچەیەكی گەشتیاری و خەڵك سەردانی دەكەن و بۆ گەشت و سەیرانیش شوێنێكی دڵرەفێنە.
Top