رەنگی پرچ، تا چەند جوان و ناوازە بێت، جوانی زیاتر بە روخسار و شێوەی قژت دەدات، چونكە ئەگەر تەسریحەیەكی جوانیشت بۆ پرچت كردبوو، بەڵام رەنگێكی كزی هەبێت، ئیدی نابیتە خاوەنی مۆدی قژێكی سەرنجڕاكێش، بەم چەشنە پێویستە رەنگێكی شایستە بۆ پرچت هەڵبژێریت، هەروەك گۆڤاری (ئییلی) ئەڵمانی تایبەت بە مۆدە و جوانكاری ئاماژەی بە مۆدی (كایین سپایس) كردووە، كە نمرەیەكی تێكەڵی نێوان رەنگەكانی سوور و پڕتەقاڵی و زێڕی و هەروەها بریقەی رەنگی سوور كە رەنگێكی ناوازەیە بۆ ئەوانەی سپی پێستن، بۆ ئەوانەی ئەسمەرن، دەتوانن رەنگەكانی زەردی كاڵ، قاوەیی كاكاو، تێكەڵی هەردوو رەنگی زەرد و قاوەیی، بۆ ئەوانەی رەنگی پێستیان گەنمییە، دەتوانن قاوەیی بكەنە رەنگی سەرەكی پرچیان، مۆدێكی دیكەی رەنگی پرچ هەیە كە نێوان بێجی و قاوەییە، بۆ هەموو كەسێك گونجاوە. ئەو مۆدانە لەسەر شێوازی قژی كچە ئەكتەری ناوداری ئەمریكی (ئێما رۆبرتس)ە، كە ناوبانگی لە جوانی پرچیدا دەركردووە و رەنگی ناوازە و شایستە لە پرچی بەدی دەكرێت.