هەنگاوە سەرەكییەكانی ماكیاژی چاو

هەنگاوە سەرەكییەكانی ماكیاژی چاو
جوانیی چاوەكان، گوزارشت لە كارامەیی خانمان و لێهاتوویان بۆ ئامادەكردنی ماكیاژێكی جوان و ناوازە بۆ روخسار بەگشتی و چاوەكانیان بەتایبەتی دەكات، چونكە جوانیی چاو شێوەی روخساریش دەگۆڕێت و جیاوازە كاتێك چاوی خانمێك ماكیاژی بۆ كراوە و ئەوەی دیكەش بەبێ ماكیاژە، تەنانەت ئەگەر ماكیاژێكی سادەش بۆ چاوانت بكەیت، جوانی دەبەخشێت و گۆڕانكاری دەبێت. گۆڤاری (هابەرز بازار)ی تایبەت بە خانمان، ئاماژەی بۆ مۆدی (كریستیان لۆبۆتان) كردووە، كە شێوازێكی سەرنجڕاكێشە لە بواری مۆدەدا و تایبەتە بە مۆدەكانی (ماسكارە و كلی چاو و قەڵەمی برۆ)، لێرەوە ئاماژەیان پێدەكەین:
* رەنگی پشت چاو، سەرەتای هەنگاوەكانە و پێویستە رەنگێكی شایستە بۆ پشت چاو هەڵبژێریت، بەتایبەتی كاتێك نیازت وایە لەگەڵ مۆدی جلت یان ئێكسسوارەكان رێكی بخەیت، ئەو رەنگە باوانەی بۆ پشت چاو دادەنرێن ئەمانەن: شین، قاوەیی، بێجی، سەوز، رەش و وەنەوشەیی.
* ماسكارە، ئەو جۆرە مۆدەیە، برژانگەكان بە كۆمەڵ نیشان دەدات و یارمەتیدەرە بۆ كێشانی رەنگی چاو بە رەنگی رەش، بەمەش برژانگەكان روونتر و ناوازەتر دەردەكەون، هەروەها فڵچەكانی رەنگ سووری بێرگەندی، هاوشێوەی ماددەی نایلۆنە و بەمەش كاتێك بە برژانگت دەكەوێت نەرمتر و ناسكتری دەكات.
* دیاریكەری برۆ، گرنگە كاتێك ماكیاژی چاو دەكەیت و برۆیەكانیش بە جوانترین مۆد رازاوە بن، بۆیە دەتوانی بە رێگەی دانانی دەوروبەری برۆ، مۆدێكی رازاوە دروست بكەیت، بەتایبەتی كاتێك رەنگی سێبەری برۆت لە رەنگی (زێڕی، رەش، رەساسی تۆخ) دەبن.
* كلی شل، جوانی كلی شل نایابترە لە جوانی كلی وشك، چونكە كاتێك كلی وشك بەكاردەهێنێت هەر زوو رەنگەكەی پەرت دەبێت و تۆخیەكەی لە دەست دەدات، بەڵام كاتێك كلی شل بەكاردەهێنێت بە پێی قوناغەكانی، ئیدی مۆدێكی سەرنجڕاكێشی دەبێت و زیاتریش دەمێنێتەوە بۆیە پەیڕەوی بكە.
Top