نوێترین ڕەنگەکانی قژ بۆ بەهاری 2017
March 8, 2017
رەنگا و ڕەنگ
هەندێک لە ڕەنگە کراوەکان بە نوێترین ستایلەکانی بەهاری 2017 دادەنرێت و بەشێکی زۆری ئەستێرەکانیش قژیان بەو شێوەیە ڕەنگ کردووە:
پاستێلی کە ڕەنگێکی گونجاوە بۆ هەموو جۆری پێستەکان، بەڵام پێستی ڕەنگ تۆخ باشترە پاستێلی کراوە بکات و بەپێچەوانەشەوە، وەک ئەستێرەی جیهانی جۆردان.
بیبی بلۆندەر یەکێکە لە ڕەنگە سەرنجڕاکێش و کراوەکان و باشترە بێخی قژەکە تۆختر بێت لە خوارەوە وەک ئەستێرەی تەلەفیزۆنی کلۆی کارداشیان.
پەمەی ئاڵتونی کە ڕەنگی نمونەیی خانمە سپی پێست و قژ زەردەکانە و بۆ وەرزی بەهار زۆر گونجاوە وەک ئەستێرەی جیهانی کیت هیدسون.
زەردی تیشکدار کە نزیکە لەڕەنگی سروشتی قژی هەندێک لە خانمانەوە و گونجاوە بۆ خانمانی ڕەنگ پێستی گەرم وەک ئەستێرەی جیهانی ڕۆزی هێنتینغتون.
سەوز و سور کەڕەنگێکی زۆر دیارە و تێکەڵ دەکرێت، بەشی سەرەوە سور و خوارەوە سەوز، وەک ئەکتەری جیهانی بیلا سۆرن.
