ئەوانەی دەبنە سەرۆك و دەسەڵاتدار، مرۆڤن، ئەوان لە دوای كۆشش و خەبات و ماندووبوون گەیشتوونەتە ئەو ئاستە، رەنگە ئێمە كاتێك سەرۆكێك یان كەسایەتییەكی دەسەڵاتدار لە شوێنێكی گشتی ببینین، بە سەرنجەوە لێ بڕوانین، وەك ئەوەی پێمان سەیرە كە مرۆڤی سەرۆك و دەسەڵات بەدەست لە شوێنی گشتی بێت یان رەفتارێكی ئاسایی ژیانی خەڵك بكەن، ئەوانە سەرۆكە بەناوبانگەكانی وڵاتانی جیهانن، كە لە كاتێكدا وێنەیان گیراوە، دوورن لە سیاسەت و كاری خۆیان، بەڵكو هەر یەكە خەریكی وەرزش كردنە، چونكە وەرزش بۆ هەمووانە، هەر یەكە لە سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما خەریكی یاری تێنسە، سەرۆكی رووسیاش ڤیلادیمێر پۆتین، حەزی بە یاری جودۆ و كاراتێیە، لە كاتێكدا سەرۆكە گەنجەكەی كۆریای باكوور كیم جۆن، خەریكی نیشانە گرتنەوەیە، لەولاوە فرانسورا هۆڵاندی سەرۆكی فەڕەنسا یاری تۆپی پێ دەكات، لە كۆتاییشدا سەرەك وەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئەبی، خەریكی كەللە تۆپە.