كچان و خانمان هەمیشە گرنگی بە سەر و پرچیان دەدەن، تا چەند پرچت جوان و سەرنج راكێش بێت، هێشتا دەبێ گرنگی زیاتری پێبدەیت. لەگەڵ ئەوەی چەندین مۆدی جۆراوجۆری پرچ هەن، بەڵام دەبێ بزانیت كام لەو شێوازانە لەگەڵ جوانیت دەگونجێن، هەوڵبدە شێوازی پرچت گونجاو بێت لەگەڵ روخسار و جەستەت، چونكە هەندێ لە خانمان هەڵە دەكەن لە هەڵبژاردنی شێوازێك لە ستایلەكانی پرچ بۆ خۆیان، ئەمەش وادەكات كە ببێتە جێگەی جیاوازی شێوەی پرچت لەگەڵ شێوە و رووخسارت، لەم ماوەیەدا كچان و خانمان گرنگی بە پرچی خاو دەدەن، كاتێك پرچت خاو دەبێت، بەسەر شان و بەرۆكت دێتە خوارەوە، ئەو تەسریحەیە لە نێو خانماندا بەناوبانگە، بەڵام زیاتر بۆ كاتی ئاهەنگ و زەماوەندە، هەروەها دەتوانن ئەو شێوازە پرچە لە زۆربەی كاتەكانی رۆژ پرچت وا سەرح و خاو بێت، لە مۆدی ئێستادا زیاتر گرنگی بە پرچی سەرح و خاو دەدرێ، رەنگە ببێتە مۆدێكی گشتی و زۆربەی كچانیش پرچیان خاو بكەن.