زۆربەی خانمان حەز بە خشل و ئێكسسوار دەكەن، تەنانەت هەر یەكە كۆمەڵێك ئێكسسواری هەمە چەشنیان هەیە، بەڵام هێشتا دڵیان لە جوانی خشل و گوارە و ملوانكە تێر نابێ، چونكە خشل و ئێكسسوار جوانترت دەكەن كاتێك لەبەر خۆت دەكەیت، هەندێك لە ئێكسسوارەكان بە سەرەكی دەناسرێن و هەردەم لەبەر دەكرێن، گوارە بە ئێكسسواری سەرەكی دەناسرێ، چونكە دەبێ هەردەم لە گوێچكەی خانمانەوە بێت، جگە لە شەوان و كاتی خەوتن، واباشترە گوارەت بە گوێچكەتەوە نەبێت كاتێك دەخەویت، چونكە رەنگە بێزارت بكات و لە گوێچەكەت رابچێ، مۆدی گوارە لەگەڵ هەر وەرزێك شێواز و چەشنێكە، بەهۆی ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر ستایلەكانی دا دێت، لەگەڵ بەهاری ئەمساڵ، وا بڕیارە مۆدی گوارەی رەنگ زیوو بێت، واتە لە رەنگی رەساسی و زیووی تۆخ بێت، چونكە ئەو رەنگە سەرنج راكێش و ناسكە لە گوارەدا.