دیزاینێكی ناوازەی جەنتای دەستی ئافرەتان

دیزاینێكی ناوازەی  جەنتای دەستی ئافرەتان
وەرگرتن و لاساییكردنەوەی نەخش و دیزاینەكان لە نێو كەرەستەكانی جوانكاریدا، وەك نەریتێكی باون و ماركەكانی جیهانیش ئەو رێگەیە پەیڕەو دەكەن لە بەرهەمهێنانی كەرەستەكانیان، جاران زیاتر نەخش و دیزانەكان لەسەر شێوەی بەشێكی رووەك و گوڵ و گیانداران و باڵندەكان وەردەگیران، بەڵام ئەمجارەیان لەتاقیكركردنەوەیەكی تازەدا، شێوەی جەنتای خانمانیان لە نووشتاندنەوەی كاغەزدا وەرگرتووەو مۆدێكی سەرنجڕاكێشی لێی دەركەوتووە. ماركەی (بۆریفیكاسیۆن گارسیا)، تازەترین مۆدی جەنتای ئافرەتانی بەرهەم هێناوە كە بە نێوی (ئۆریگامی – Origami)یە، زۆربەی بەشەكانی لەسەر دیزاینی كاغەزی نووشتاوەیە، كە لە پارچەی چوارگۆشەی لار، یان شێوە پاقڵاوە دروست كراون، مۆدێكی نایاب و سەرەنجڕاكێشی هەیە، چونكە لە دیزاینە ستاندارەكەی دەرچووە و شێوەیەكی دیكەی وەرگرتووە، رەنگەكانی ئەو جەنتایە لە: زەرد و پرتەقاڵی و شینی كراوە و پەمەیی گوڵە، قەبارەی مامناوەندییە و دەكرێت بخرێتە ژێر مەچەك، هەروەها دەكرێتە سەر شانەكان، دەشتوانی بە دەست هەڵیبگریت، چونكە دەستەگیرەكانی ئەوەندە درێژ نین بەر زەوێ بكەوێت، یان دیمەنێكی نەشیاو نیشان بدات.
Top