پێوەری جوانیی روخساری ئافرەتان

پێوەری جوانیی روخساری ئافرەتان
پێوانەی جوانیی لە هەر نەتەوە و هۆز و وڵاتێك جیاوازە بۆ یەكێكی دیكەی هاوتاكەی خۆی، تەنانەت شێوەی روخساریش بەپێی خەڵكی وڵاتان جیاوازە، بۆ نموونە: ژاپۆنی و كۆری و چینی چاویان بچووكەو ناسكن، كەچی هەندێك لە خەڵكی وڵاتانی دیكە شێوەی خۆیان دەگۆڕن تا جوان و سەرنجڕاكێش بن، یەكێك لەو هۆزانەی كە پێوەری جوانی ئافرەتان لەلای ئەوان، رازاندنەوەی كەسەكەیە بە كەرەستە و كەل و پەلی جۆراوجۆر، ئەو هۆزە ناویان (داساناچ – Daasanach)ـە و لە كیشوەری ئەفریقیا دەژین، ئەو كەرەستانەی بۆ جوانكاری بەكاردەهێنن بریتین لە: وردە شووشە، پاشماوەی نێو دەریاكان، بەڕماڵ و كەرەستە و ئێكسسواری ماڵ، ئەوانەی كاریان پێنابێت لە سەر و پرچیان دەدەن. ژمارەی ئەو هۆزە نزیكەی (50) هەزار كەس دەبن و بە رەوەندەكانی ئەفریقیا دادەنرێن، چونكە ماوە ماوە كۆچ دەكەن، لە بۆنە و یادەكانیش بە جوانترین شێوەی ئەو وێنانەوە خۆیان دەڕازێننەوە.
Top