دووگمەی جلی ئافرەتان و پیاوان بۆ جیاوازە

دووگمەی جلی ئافرەتان و پیاوان بۆ جیاوازە
نەتان پرسیوە بۆ جیاوازیی نێوان دووگمەی جلی ئافرەتان و پیاوان هەیە ! كە دەگوترێ دەبێ دووگمەی جلی پیاوان لەلای چەپە بێت و لای راستە بچێتەوە سەر لای چەپە، بە پێچەوانەوە كە دووگمەی جلی ئافرەتان لەلای راستەیە و دەبێ بەشی لای چەپە بخرێتە سەر لای راستە، سەرچاوەی ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی (14)دەدا، كە ئەو كاتە سەربازان شمشێریان لە پشت بوو، كە هەردەم شمشێر دەخرێتە لای چەپە، بۆیە دووگمەی جلەكانیان لەلای چەپە داناوە تا بتوانن بە ئاسانی بە دەستی چەپە دووگمەكانیان بكەنەوە و بە دەستی راستەش شمشێرەكانیان دەربهێنن، سەبارەت بە جلی ئافرەتیش، گوایە كاتێك ئافرەت منداڵ هەڵدەگرێت، هەردەم لەسەر دەستی چەپەی دەبێت، بۆیە دووگمەی جلەكانی لەلای راستەیە، تا بتوانن بە دەستی راستەیان بە ئاسانی دووگمەی جلەكانیان بكەننەوە و شیر بە منداڵەكانیان بدەن.
Top