شێوازی جلی هەر كچێك لەگەڵ كچێكی دیكە جیاوازە، رەنگە هەندێ جار هاوشێوە بن یان جلەكانیان لە یەك بچن، بەڵام زۆربەی جار جیاوازن، بیرۆكەیەك لەلای كچان هەیە، كە تەنیا بە جۆرە جلێك دەگرن و ئەوانەی دیكە فەرامۆش دەكەن و لەبەر ناكەن، هەندێك لە كچان دەڵێن : تەنیا حەزم بە پانتۆڵە و تەنوورە لەبەر ناكەم، یان هەیە دەڵێ : حەزم بە تەنوورەیە و لە پانتۆڵ دوورم، بەپێ قسەی پسپۆرانی جل و بەرگ ئەو بیرۆكانە هەڵەن، چونكە خانمان و كچان هەموو جۆرە جلێك لەبەر بكەن، چونكە رەنگە جۆرە جلێكیان پێی جوان نەبێت، بەڵام كاتێك لەبەری دەكەن پێی دەدرەوشێنەوە و جوان دەبن، هەمیشە هەموو جۆرە جلێك لەبەر بكە، ئەگەر بۆ جارێكیش بێت، دەتوانی تاقیان بكەیتەوە و ئەوكاتە دەزانی كە جلەكە لەبەرتدا چۆنە، لێرەدا چەندین نموونەی جلی بەهاری هەن، كە هەموو جۆرە جلێكی تێدایە، وەك : پانتۆڵ (قوماش و جینز) و تەنوورەی كورت و درێژ.