هەندێ كەرەستە و كەل و پەلی وا دروست دەكرێن، كە دەبێتە هۆی سەرسامت بكەن، رەنگە هەندێ كەرەستە بۆ مەبەستێك دروست بكرێن، بەڵام هەندێكی دیكەش جێگەی خۆشیت دەبن، ئەوەتا بیرۆكە سەیرەكانی دیزاینەری كەل و پەلی ماڵ (كرێس دۆڤی) لە وڵاتی ئوستراڵیا، كە تەنیا كاری دروست كردنی كەرەستەی ناو ماڵە، بەم دواییە سەیرترین مێزی دروست كردووە، مێزەكەی ئەو دیزاینەرەكە لە جیاتی لەسەر پێچكەوە بوەستێت، بەڵكو لەسەر چەند باڵۆنێك (دەبدەبە) وەستاون، كارەكەی وا بە جوانی كردووە كە چۆن مێزێكی ئاوا قوڕس لەسەر چەند باڵۆنێكی لە باغە و پلاستیك بوەستێت، ئەوەش كارامەیی و لێهاتوویی ئەو دیزاینەرە دەردەخات لە چۆنیەتی دروست كردنی كەرەستەیەكی وا سەرنج راكێش.