رەنگی شین

رەنگی شین
كچان و خانمان بۆیان هەیە یەكێك لە رەنگە تۆخەكان بكەن بە رەنگی سەرەكی پۆشاك و ئێكسسوار و جل و بەرگیان، ئەو رەنگانەی گونجاون ئەوانەن : شین، سەوز، سوور، پەمەیی، هەر یەكە لەم چوار رەنگە دەكرێت ببێتە رەنگی سەرەكی جل و بەرگ و ئێكسسوارێك هەر خانمێك، پسپۆرانی جوانكاری دەڵێن : واچاكە رەنگی شین بكەن بە رەنگی جل و كەرەستەكانتان، چونكە ئەو رەنگە سەرنج راكێشە و لەگەڵ رەنگی پێستی مرۆڤێش دەگونجێت، ئەوەش نموونەیەكە لە بەرهەمەكانی (سازەن) بۆ جل و بەرگ، كە جلەكە لە رەنگی شینی تۆخە و ئێكسسوارەكانیش لە رەنگی شینی كاڵن، تا جل و بەرگ و ئێكسسوارەكان لە یەكتر جیاواز بن.
Top