چۆن كۆنسیلەر بەكاردەهێنێت !

چۆن كۆنسیلەر بەكاردەهێنێت !
خانمان هەردەم پێویستیان بە كەرەستەكانی جوانكاری دەبێت، تا بتوانن ماكیاژێكی جوان لە سەر و چاویان هەبێت، هەر بۆیە هەموو ئەو كەرەستانەی هەیانە، دەتوانن بە رێگەی دروست بەكاریان بهێنن، بە تایبەت ئەو كەرەستانەی بۆ ماكیاژی دەم و چاو بەكاردێن، لێرەدا باس لە چۆنیەتی بەكارهێنانی كونسیلەری دەم و چاو، كە گرنگە خانمان بزانن چۆن ئەو كەرەستەیە لە روخساریان دەدەن :
- هەوڵبدە هەردەم رەنگی كونسیلەر لە رەنگی پێستت كراوەتر و زەقتر بێت، تا جیاوازی لە ماكیاژەكەتدا بكات، واچاكە نمرەی كۆنسیلەرت زیاتر بێت لە نمرەی رەنگی پێست.
- هەمیشە كۆنسیلەری توند بەكاربهێنە، تا خانەكانی پێستت پڕ بكاتەوە و هەروەها بۆ داپۆشینی پەڵەی رەش و وردە خاڵی دەم و چاو.
- كاتێك دەتەوێت كۆنسیلەر بكڕیت، سەرەتا لە فرۆشگاكە تاقی بكەوە و بزانە چۆنە، ئەگەر بە دڵت بوو ئنجا بیكڕە، نەوەك دواتر پەشیمان بیتەوە.
- سەرەتا دەبێت كۆنسیلەر بە خاڵ خاڵ لە نزیك چاوەكانت دابنێت، پاشان خاڵێك لەلای چیوە ژوورەوەی چاوت بسووە، دواتر بە پەنجەكانت یان بە فڵچە پەرتی بكە.
- دەتوانی كۆنسیلەر لە لە گەردەن و روومەت و چەنەگەشت بدەیت، تەنیا بۆ دەوروبەری چاوەكان نییە، هەروەها دەتوانیت لە لێواری لێویشت بدەیت.
- سەرەتای دەست پێكردنت بە لێدانی كۆنسیلەر واباشە كە سەرەتا دەم و چاوت پاك بكەیتەوە، دواتر كرێمێكی تەڕ بەكاربهێنە تا پێستت لە شەق بوون و قلێشەوە بە دوور بێت، لە كۆتایی كۆنسیلەر بەكاربهێنە.
- تا كۆنسیلرەكەت بە جوانی لە دەم و چاوت بدەیت، سەرەتا كۆنسیلەرەكە تێكەڵ بكە و بیهەژێنە تا بە جوانی تێكەڵ دەبێت پاشان بۆ ماوەی (2) خولەك بوەستە و دواتر لە دەم و چاوت بدە.
Top