موزەخانەكان، هیچیان لە ناوچە گەشتیارەیەكان كەمتر نییە لە سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و خەڵكی بیانی، چەند موزەخانەیەكی گەورە لە چەند وڵاتێكی جیهان هەن، كاتێك سەردانی دەكەیت سەرسام دەبیت بە كەرەستە و كەل و پەلەكانی لە موزەخانەكە دانراون، نەوەك تەنیا ئاسەوارەكان، بەڵكو خودی موزەخانەكە دەبێتە جێگەی سەرنجت، ئەرمەتاج بە یەكێك لە گەورەترین موزەخانەكانی جیهان دادەنرێت و دەكەوێتە شاری سانت بیترسبۆرگ لە وڵاتی رووسیا، زیاتر لە (3) ملیۆن پارچە ئاسەواری كۆنی تێدایە، تەنانەت بەرهەمەكانی لیۆناردۆ داڤنشی و مایكل ئەنجیلۆ و ڤان دیك و بیكاسۆ لەو موزەخانەیەدا بەدی دەكرێن، ئەو موزەخانەیە بە موزەخانەی دایك دادەنرێت و چەندین لقیشی لە وڵاتانی هۆڵەندا و بەریتانیا و لاس ڤیگاسی ئەمریكی و شاری ڤیرارای ئیتاڵیا هەیە، مێژووی كردنەوەی بۆ ساڵی (1802) دەگەڕێتەوە لەلایەن قەیسەری رووسی (نیكۆڵای یەكەم)، لە (5) باڵەخانە پێكدێت و (350) هۆڵی تێدایە، ساڵانە نزیكەی (3 تا 4) ملیۆن كەس سەردانی ئەو شوێنە دەكەن، ژمارەی ئاسەوارەكان بریتین لە (15) هەزار تابلۆ و (12) هەزار پەیكەر و (600) پارچەی ئاسەواری كۆن.