شاجوانی ئەختەبووت!

شاجوانی ئەختەبووت!
نازناوی شاجوانی، بە كەسێك دەدرێت كە لە نێو كۆمەڵگەی خۆیدا شێوەیەكی ناوازەو جوان و سەرنجڕاكێشی هەبێت، مەرج نییە تەنیا ئەو بوارە بۆ مرۆڤ بێت، بەڵكو لەم چەند ساڵەی دواییدا، بۆ گیاندارانیش كراوەتەوە، دواجار سەیرترین پێشبڕكێی شاجوانیی دەركەوت، ئەویش دەستنیشانكردنی جوانترین ئەختەبووت بوو، كە نازناوی شاجوانی بەدەست هێنا. ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە ناوی (ئەختەبووتی سەماكەرە)، جگە لەوەی سەما دەكات، هەروەها شێوەی سەرنجڕاكێش و جوانە، وێنەكانی لەلایەن وێنەگری فەڕەنسی (گابریێل باراسیۆ) گیراوەو خەڵاتی جوانترین ئەختەبووتی پێ دراوە. دوای ئەوەی پێشبڕكێیەكی گەورە بۆ (4500) وێنەگری لە (67) وڵات كرایەوە، تا جوانترین ئەختەبووت بدۆزنەوەو وێنەی جوانیشی بگرن، دواجار لە نێو هەموو وێنەكان، خەڵاتی شاجوانی بەو ئەختەبووتە درا كە لە نێو لێوارەكانی زەریای هیندی لەلایەن ئەو وێنەگرە فەڕەنسییەوە دۆزراوەتەوە و وێنەی گیراوە.
Top