یەكێكە لە وێنە گرنگ و نایابەكانی گەورە وێنەكێشی ئیسپانی (پابلۆ روێز پیكاسۆ) كە لە ساڵی (1881) لە شاری مەلاگای ئیسپانی لە دایك بووە و ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1905) كێشاوە، پڕفرۆشترین تابلۆیە كە بە نرخی (148) ملیۆن دۆلارە و لە مەزادی ئاشكرای نیۆیوڕك نمایش كراوە، باس لە منداڵێكی جل شین دەكات و سەریشی بە دەستە گوڵێكە و دەستێكی دیكەی بە گلیۆنی جگەرەیە، وێنەكە بە بەرزی، یان درێژی (1) مەتر و پانی (81) سەنتیمەترە، پیكاسۆ لە ساڵی (1973) كۆچی دوایی كردووە.