بەم هەنگاوانە دڵت خۆش دەبێت

بەم هەنگاوانە دڵت خۆش دەبێت
رۆژانە زۆربەی خانمان هەست بە دڵتەنگی و بێزاری دەكەن، بەهۆی كار و ئەركی خۆیان، هەروەها كێشە و گرفتەكانیان زۆربەی كات روو گرژ و خەمۆك دەبن، ئەوەش یەكێكە لە دوژمنە هەرەسەرەكییەكان بۆ شێواندنی جوانیت، بە تایبەتی جوانی رووخسارت، چەندین هەنگاو و بیرۆكەن هەن، كە وا دەكەن هەمیشە دڵ خۆش بیت، كە لە خەم و ئازارەكانت كەم دەكەننەوە، لێرەوە ئاشنایان بە :
- خەوت خۆش بكە : ئەگەر هەست بە دڵـتەنگی بەردەوام دەكەی، پێویستە سەرەتا خەوت باش بێت، تا چەند هیلاك و ماندوو بیت، ئەگەر لە خەویش دوور بیت، بێزاریت زیاتر دەبێت، بۆیە شەوانە لە كاتێكی تایبەت بخەوە و خۆشت بە دوور بگرە لە تەنیایی.
- دوور بكەوە لە نواندن : زۆربەی كچان و خانمان ئەگەر دڵتەنگیش بن، خۆیان وا پیشان دەدەن كە باشن و دڵ خۆشن، بەڵام لە ناخەوە هەست بە شەكەتی و ناخۆشی دەكەن، هەوڵبدە لەم نواندنە دوور بكەویتەوە و لەسەر هەستی راستی خۆت بە.
- رۆتینی رۆژانەت بگۆڕە : هەوڵبدە رۆتینی رۆژانەی ژیانت بگۆڕی، بۆ نموونە لە كاتی رۆژانە بە رێگەیەكدا دەرۆیت، هەوڵبدە لە كاتی گەڕانەوەدا رێگەت بگۆڕیت تەنانەت ئەگەر هەندێكیش درەنگت بەسەرهات.
- وەرزش كردن : هەوڵبدە رۆژانە ئەگەر لە ماڵەوەش بێت، بۆ ماوەی (30) خولەك وەرزش بكەیت، تەنانەت ئەگەر هیچ وەرزكێك نازانی، دەتوانی (یۆگا) بكەیت، كە هەناسەدانی قوڵە و دانەوەی لەسەرخۆیە.
- گەشبین بە : هەمیشە بە گەشبینی لە ژیان بڕوانە، بیر لە كاری پۆزەتیڤ بكەرەوە و دوور بە لە رەشبینی، تەنانەت بیر لە رابردووی جوانی خۆت بكەوە، نەوەك تەنیا خراپەكانت لە بەر چاو بێت.
ئامانج و ئاواتت هەبێت : هەوڵبدە ئاواتت و ئامانجێكی ژیانت دیاری بكەیت، وەك ئوتۆمبێلت هەبێ، یان خوێندنی باڵا تەواو بكەیت، تەنانەت دەتوانی بیر لە داهاتووی ژیانت بكەیتەوە كە چۆن بێت.
Top