كەنارێكی دەریا لە وردە شووشە

كەنارێكی دەریا لە وردە شووشە
هەمیشە كەنارەكانی دەریا و رووبارەكان، پڕن لە خۆڵ و زیخ و لم كە ئەوەندە نەرم و نیانە خەڵك وەك شوێنێك بۆ پاڵدانەوە و حەسانەوە پەنا بۆ دەبات، تەنانەت زۆربەی كەنارەكانی دەریا لە وڵاتان، كراوەتە شوێنی گەشتیاری و كات بەسەربردن، بەڵام ئەو كەنارە لەگەڵ هەموو كەنارێكی دیكەدا جیاوازە، بەهۆی ئەوەی ئەو خۆڵ و خاشاكی ئەو كەنارە، لە زیخ و خۆڵ و لم نییە، بەڵكو لە وردە شووشەی بچووك و قەشەنگە، ئەو كەنارە دەكەوێتە ناوچەی (فۆرت براگ) لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكی، لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بوو، بەڵام دوای ئەوەی هیچ خاشاكێكی لێی فڕێ نادرێت، ئاوی دەریایەكە سەراپای كەنارەكەی پاك كردۆتەوە، كە پیسی و كەرەستەكانی دیكەی بردووەو تەنیا وردە شووشەكان ماون، بەمەش ئێستا كەنارێكە تەنیا لە وردە شووشە و خۆڵ پێكدێت، كاتێك رۆژ لەو كەنارە دەدات، یان رووناكی مانگی بەردەكەوێ، دەبێتە شوێنێكی بریقەدار و رەنگدانەوەی تریسكەی رووناكی مانگ و خۆر، بۆیە بە جوانترین كەناری وردە شووشە دادەنرێت.
Top