شیكۆڵاتە جگە لەوەی خواردنێكی خۆشە، هەروەها شێوەی هەستی چێژ و نۆش لەلای مرۆڤ رادەكێشێت، تەنانەت ئەگەر لە شێوەی دیكەش دروست بكرێت، بێگومان دەناسرێتەوە، شیكۆڵاتە لە سەرچاوەدا لە زمانی (ناواتل)ی ئیسپانی وەرگیراوە كە لە بنەڕەتدا بە ناوی (شوكولاتل - chocolātl) بووە، كە لەلایەن شارستانیەتی (ئەزتیك) دۆزراوەتەوە، هەروەها ناوێكی دیكەی هەیە لە دوو بڕگە پێكدێت، یەكێكیان (xócoc) بە مانای تاڵ دێت و بڕگەی دووەمیش (ātl) واتە شلە، بە هەردوو برگەكە واتە (شلەی تاڵ)، هەندێكیش دەڵێن، وشەیەكی مەكسیكییە و سەرەتا لەلایەن مەكسیكیەكان دۆزراوەتەوە، لە زمانی (مایا) بە مانای شلەی گەرم دێت، دواجار وشەكە لە پێكهاتەی (caca و huatl) بە مانای كاكاوی گەرم هاتووەو دواتر بۆتە chocolatl و پاشان شیكۆڵاتە. دواجار، شیكۆڵاتەیان لە دروستكردنی كەرەستە و كەل و پەلدا بەكارهێناوە، وەك ئەو وێنانەی دەیبینن، كە هەندێكیان بیرت بۆی ناچێت لە شیكۆڵاتە بێت، ئەو كارە سەیرە یەكێكە لە بەرهەمەكانی شیرینی (بایك) كە لە وڵاتی بەریتانیا كاری بۆ كراوە و بۆ نمایش و خواردنیشە.