بەهەوڵی دایكی كە ناوی (هال)ـە كچەكە بچووكەكەی تەنیا (4) ساڵ ی تەمەنە كەچی هەزاران كتێبی پێی خوێندۆتەوە، ئەو منداڵە لە ئەمریكا دەژی و تەنانەت كاتێك لە زگی دایكیشی بوو، دایكی بە دەنگێكی بەرزەوە كتێبی بۆی دەخوێندنەوە، تاوەكو لەو كاتەوە فێرە زانیاری و كتێب خوێندنەوە بێت، ئێستا لەم تەمەنەدا زیاتر لە (1000) كتێبی خوێندۆتەوە و زۆربەی كاتەكانی ئەو منداڵە لە نێو كتێبخانەكانی كۆنگرسی ئەمریكی و (كارلا هایدن)ـە، ئەو منداڵە ناوی (دالیها)یە و تەنانەت خودی خۆشی حەز بە خوێندنەوە دەكات، بەڵام لە هەموو زانیارییەكانی كتێبەكان ناگات و بۆیە داوای روونكردنەوە لە دایكە رۆشنبیرەكەی دەكات.