جلی شیك و ستایلیش بۆ كار و دەوام

جلی شیك و ستایلیش بۆ كار و دەوام
ستایلش Stylish – ماناكەی لە ئینگلیزیدا، واتە شیك و رێكپۆشی، رەنگە هەندێ جار ئافرەتێك بە جلەكانیەوە سەرسامت بكات، رەنگە زۆر بیر لەوەش بكەیتەوە ئاخۆ چۆن ئەو كەسە لە هەڵبژاردنی جلەكانی سەركەتووەو مۆدە ستایلش و شیكەكانی رێكدەكات، ئەو حاڵەتەش زیاتر لە كاتی دەوام و سەر كار روودەدەن، بەهۆی ئەوەی زیاتر لەبەرچاون و رۆژانە سەیری ستایل و جلەكانی یەكتر دەكەن، تۆش دەتوانی بەو چەند ستایلانەی خوارەوە، سەرنجی هەمووان بۆ خۆت راكێشیت:
- ستایلی كراسی درێژ و عەزی، شێوازێكی ناسكە و نایابە بۆ كار و كاتی دەوام، ئەگەر كراوەش بێت، زیاتر جێی سەرنجی هەمووان دەبێت، لەگەڵ پێڵاوێكی پاژنە كلاسیك مۆدێكی شیك و نایاب دەبێت، ئێكسسواری سادەش لە بیر مەكە.
- ستایلی بلووز، شێوازێكی رۆژئاوایی و ئەوروپییە، كە بلووز لە كاتی دەوام و سەر كار لەبەر دەكرێت، هەوڵبدە لەگەڵ پانتۆڵێكی كراوە لەبەریان بكەیت و دیمەنێكی نایابی دەبێت.
- ستایلی تەنوورەی هێڵدار: سەرنجڕاكێشی تەنوورە لەوەدایە كە فراوان و نەرم بێت، یان كورت و تەسك بێت، لەگەڵ چاكێتێكی پەموو لەبەری بكە.
- ستایلی بەدللەی كلاسیك: دەكرێت لەكاتی دەرچوون لە كار و دەوامدا، بەدللەیەكی ناسك هەڵبژێریت و لەگەڵ پێڵاوێكی شێوازی ئۆكسفۆرد تا نایاب و رازاوە دەربكەون.
Top