دواجار راوچییەكانی ژاپۆن توانییان گەورەترین ماسی لە جیهان راو بكەن، ئەو ماسییە لە كەناری ناوچەی (تسونكیجی) كە دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری تۆكیۆی ژاپۆنی، لەلایەن ماسیگرەكانی ئەو وڵاتەوە راو كراوە، ماسییەكە ئەوەندەی (100) ماسیی (2) كیلۆیی دەبێـت، كە لە جۆری تۆنەیەو كێشی (212) كیلۆگرامە، دوای ئەوەی هەواڵی ماسییە گەورەكە بڵاوكرایەوە، دواتر لە فرۆشتنی ئاشكرای تسونكیجی نرخی لەسەر دانرا، لە كۆتاییدا بە نرخی (640) هەزار دۆلار فرۆشرا. جگە لەو ماسییە گەورە، كە دووەمین گەورەترین ماسییە راو كراوە، لە ساڵی (2013) ماسییەكی دیكەی هەمان قەبارە راوكرا، بەڵام ئەوەیان بە گەورەترین ماسی سەدەی (21) دادەنرێت، كە درێژییەكەی (2) مەتر و نیو بوو.