شەش هەنگاوی ئاسان بۆ دەرخستنی برۆکانت بە پڕی
February 18, 2017
رەنگا و ڕەنگ
کاتێک دەتەوێت برۆکانت بە پڕی دەربکەوێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
1-پێش هەموو شتێک هەوڵبدە مووە زیادەکان لێ بکەیتەوە و پاکی بکەیتەوە لەدەوری برۆکانت، بەڵام ئاگاداربە بەشە سەرەکیەکان لانەبەیت.
2-فڵچەی بچوکی تایبەتی هەیە بۆ داهێنانی برۆکانت و ڕێککردنی، هەوڵبدە بەکاریبهێنە، چونکە ئەمە یەکێکە لە هەنگاوە سەرەکیەکان و بۆ لایەنی تەندروستی برۆکانیش گرنگە.
3-لەڕێگای ئەو قەڵەمی تاتۆیەی بەکاریدەهێنیت چواردەوری برۆکانت بەهێڵێکی ڕێک وەک و شێوازی بڕۆکانت بکێشە و دیاری بکە، ڕەنگە ئەم هەنگاوە پێویستی بە ڕاهێنانی زۆر بێت بەڵام دواتر ڕادێیت لەگەڵی و فێردەبیت.
4-دواتر بە پشتی چاو یان جێلی تایبەتی برۆکان-تەواوی بڕۆکان بە فڵچەیەک پڕبکەرەوە بەڵام بڕێکی کەم بەکاربهێنە، بەشێوازێکی باش هەمووی بڵاوبکەرەوە، ئاگاداربە فڵچەکەت بچوک بێت.
5- پێویستە ئەو ڕەنگەی بەکارهێناوە جێگیری بکەیت بەبەکارهێنانی ماسکارا یان جێڵی لێو، ئەمەش هەنگاوی کۆتاییە کەدەبێتە هۆی ئەوەی بڕۆکانت سەرنجڕاکێش بێت.
6-پاش تەواوبوونی هەموو ئەوانە بە کۆنسیلەر چواردەوری برۆکانت خاوێنبکەرەوە بەڕەنگێکی کراوە و نزیک لە ڕەنگی پێستی خۆت.
