چۆن كێشە و گرفتت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا چارە دەكەیت

چۆن كێشە و گرفتت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا چارە دەكەیت
بە هەر رێگەیەك كە هاوسەرەكەت هەڵبژاردووە، ئەگەر بە خۆشەویستی بێت یان بە رێكەوتە، دەبێ پارێزگاری لە پەیوەندی هاوسەری نێوانتان بكەن و چونكە دەگوترێ : خۆشەویستی لە دوای هاوسەرگیری دەست پێدەكات، بەڵام ئەوە دەكەوێتە سەر تۆی خانم كە تا چەند دەتوانی كێشە و گرفتت لەگەڵ هاوسەرەكەتدا چارە دەكەیت، دەتوانی وەك خانمێك سوود لەم چەند زانیارییەی خوارەوە وەربگری تا بتوانی كێشەكانت چارەسەر بكەیت كە لەگەڵ هاوسەرەكەتدا سەرهەڵدەدەن :
- گوێ لە یەكتر بگرن : هەندێ جار كێشەیەكی سادە هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گوێ لە یەكتر ناگرن، كێشەكە گەورە دەبێت و چارەسەری نابێ، بۆیە دەبێ گوێ لە گلەیی و قسەی یەكتر بگرن.
- رێز لە هەستی یەكتر : گرنگترین شت ئەوەیە لە نێوان هاوسەراندا، كە رێز لە هەست و خواستی یەكتر بگرن و بتوانن چۆن لە یەكتر تێبگەن.
- یەكەمین گرنگیت بێت : هەوڵبدە هەردەم هاوسەركەت یەكەمین و گرنگترین بێت لەلات، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكاندا دایبنێ.
- هەستی خۆشەویستی : وا چاكە زوو زوو هەست و دڵتان بۆ یەكتر بكەنەوە و خۆشەویستی بۆ یەكتر دەرببڕن.
- سڵاوی بەیانیان گرنگە و شەوشادی شەوانەش جێگەی بەختەوەری و كێشەكان سووك دەكەن.
- لە كاتی كێشە و گرفتدا، هەوڵبدە یەكێكتان ئارام بێت كە ئەوەی دیكە توڕە بێت.
Top