ماوە ماوە مۆدی تازەی جلی بووك دەردەكەوێ، كچان و خانمانیش دوودڵ و نیگەران دەكات، چونكە نازانن چ جلێكی بووكان هەڵبژێرن، بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك دیزاین و شێوەی جۆراوجۆری جلی بووك دادەنرێن لەلایەن دیزاینەرانی جلی بووك. كاتێك كچان دەیانەوێ ببنە بووكێكی شۆخ، دەبێ جلێكی نایاب هەڵبژێرن تا لە رۆژی زەماوەنددا سەرنجی هەمووان رابكێشێت و لە پێش چاوی كاكی زاواش بگەشێتەوە، لەو كاتەی زاوا بووكە خان دەبینێت و بە سەرسوڕمانییەوە پێت بڵێ : ئەوەندە جوانی لە بووكەشووشە دەچیت، دیزاینەرێكی بەناوبانگی جیهانی كە كاری تەنیا دیزاین و دروست كردنی جلی بووكە، لە بەرهەمە تازەكانیدا چەندین جلی بووكی جوانی نەخشاندووە، كە هەریەكێكیان جێگەی جوانی و بایەخی خانمانن، ئەو دیزاینەرە ناوی (زوهێر موراد)ە، جلەكانی زیاتر لە توول و پەڕ پەڕن، كە بەشێكی جەستەی خانمە بووك دادپۆشن و هەندێكیشی بەدەرەوە دەبن، كچانیش دەتوانین كام لەم جلەیان بەدڵ بێت و هەڵیبژێرن تا لە رۆژی زەماوەندیان لەبەری بكەن.