گۆرێلایەك یاری لەشجوانی دەكات

گۆرێلایەك یاری لەشجوانی دەكات
دەگوترێ گیانداران تەنیا زمانیان نییە، ئەگینا ئەقل و مێشكیان پێشكەوتووە و دەتوانن بیر بكەنەوە و هەست بە دەوروبەر بكەن، تەنانەت دەتوانن لاسایی دیكەش بكەننەوە، ئەوەتا ئەو گورێلایەی لە باخچەیەكی ئاژەڵانی (بینتۆن) وڵاتی بەریتانیا بە ناوی (كیڤۆ)یە، هەر لە خۆیەوە رۆژانە وەرزش دەكات، كە خۆی بە شوێنی بەرز هەڵدەواسێ و چەندین جووڵەی وەرزشی دەكات، وەك ئەوەی راهێنانی پێی كرابێت، كەچی كەس ئەو كارەی پێنەكردووە و لە خۆیەوە فێر بووە، ئەوەی جێگەی سەیرە لەش و لاری ئەو گۆرێلایە بەهۆی ئەو راهێنانانەوە توند و تۆڵ بووە وەك ئەوەی یاری لەشجوانی بكات، وێنەی ئەو گۆرێلایە لەلایەن وێنەگرێكی بەریتانی بە ناوی (كریس رۆكی) گیراوە كە لە كاتی مەشق و راهێناندا وێنەی گرتووە.
Top