ئایسكرێمێك بخۆ و ئەڵقەیەكی ئەڵماس بەدەستبهێنە

ئایسكرێمێك بخۆ و ئەڵقەیەكی ئەڵماس بەدەستبهێنە
ماوەیەك لەمەوبەر گرانترین خواردنمان بڵاو كردەوە، كە هەندێ لە خواردن بوون تیایدا وردە زێڕ و ئەڵماسیان بەكارهێنابوو، نرخی هەر یەكێكیان لە (400) دۆلار كەمتر نەبوون، بەڵام ئەمجارەیان نۆرەی ئایسكرێمە، ئەگەرچی وەرزی سەرمایە و زستانە ئایسكرێمیش باوی نییە، بەڵام هەمیشە جەماوەری خۆی هەیە و تەنانەت لە چێشتخانەیەكی شاری نیویۆركی ئەمریكی گرانترین ئایسكرێم پێشكەش دەكرێ، چێشتخانەیەكی فەڕەنسی بە ناوی (باگاتێل – Bagatelle) هەیە، هەر ئایسكرێمێكت بە (1000) دۆلار پێدەدات، واتە دەكاتە (10) وەرەقە، ئەو ئایسكرێمە ئاسایی نییە بەڵكو ئەڵقەیەكی ئەڵماسیشی لەگەڵە، جگە لەوەی بە خۆشترین و بە تامترین بۆن و ڤانێلا و ترۆڤەڵ بە شیكۆڵاتە و شیرینی مەعكرۆنی فەڕەنسی و شیرینی بەراونێز) لە ئایسكرێمەكە كراوە، جۆرێكی بەناوی (ماوبۆسین – Mauboussin)ە و وەك لە ناوەكەیدا هاتووە كە خاوەنەكەی ناوی (مێگا سوندای)یە، كاتێك ئایسكرێمەكە نۆش دەكەیت، لە ناكاو ئەڵقەیەكی ئەڵماسیش بەر دەمت دەكەون و دەبیتە خاوەن ئەڵقەیەكی ئەڵماس.
Top