هەساری دەریای شین

هەساری دەریای شین
یەكێكە لە جوانترین شاكارەكانی حەوزە ماسی، كە دەكەوێتە وڵاتی دانیمارك، بە گەورەترین ناوچەی گەشتیاری و سەرسوڕهێنەری مرۆڤ، كە هەزاران جۆرە گیانداری دەریا و ئاوی تێدایە، ئەو حەوزە بەناوی (ئەكوامارینی نێودەوڵەتی دانیمارك)ە، دەكەوێتە ناوچەی (دێنبلا) و لە شاری (چارلۆتێن لۆند)ە، لە ساڵی (1939) بیرۆكەی بۆ دانراوە و تا لە دواجار بە تەواوی گەورە كراوە، زیاتر لە (20000) جۆرە گیاندار و ماسی نێو دەریای تێدایە، لە ناوچەیەكی گەورە پێكدێت و لە ژوورەوە وەك تونێلێكە، حەوزەكە لە شووشە دروست كراوە و درێژی دەگاتە (55) مەتر، كە لە شێوەی بازنەیی و خوولانەوە دروست كراوە، رووبەری ئەو شوێنە دەگاتە (15) هەزار مەتر دووجا، جێگەی (450) كەس دەبێتەوە، بۆتە شوێنێكی گەشتیاری، گەشتیارانیش لە سەراپای وڵاتانی جیهان، سەردانی ئەو شوێنە دەكەن، رۆژانە لە كاتژمێر (10) تا (5) ی ئێوارە كراوەیە.
Top