خواردنت رێكبخە تا جوانتر بیت

خواردنت رێكبخە تا جوانتر بیت
چەندین هۆكار هەن كە جوانت دەكەن، جگە لە ماكیاژ و جلی جوان، هەروەها چاك كردنی شێوازی خواردنت، رێگەیەكە تا لەش و لار و پێستت ناسكتر و جوانتر بێت، هەموو خانمان و كچان نیازیانە جوانتر بن، بۆیە سەرەتا دەبێ خواردنت رێكبخەیت و ئەو كاتە هەست بە گۆڕانكاری لە جوانیتدا دەكەیت، كە لەم خاڵانەی خوارەوە دەبینن :
- جۆراوجۆری لە خواردن : هەوڵبدە هەردەم خواردنت جۆرێك نەبن، گۆڕانكاری لە جۆری خواردنەكانت بكە، تا لەش و لار و پێستت سوود لە پێكهاتەی هەر خواردنێك وەربگرن.
- گرنگی بەو خواردنی شیرینی بدە و دوور بكەوە لە چەوری، چونكە شیرینی بەسوودە بۆ پێست و كەچی چەوری لەش و لارت تێكدەدات و پێستت چەور دەكەن.
- رۆژانە میوە و سەوزە بخۆ، تا دەكرێت با میوە و سەوزەكان تازە بن و كۆن نەبێت، چونكە گرنگی ئەو خواردنە لە پێكهاتەی تازەی میوە و سەوزەیە.
- سەبارەت بە گۆشت، ئەوەندە گرنگی مەدە بە گۆشت، چونكە لەش و لارت ناڕێك دەكات، وا چاكە هەفتانە جارێك بخۆیت، سەبارەت بە گۆشتی ماسی، واباشە هەفتانە دوو یان سێ جار بیخۆیت.
- خواردنەوەی ئاو : رۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخۆرەوە، چونكە پێستت لە وشك بوون دەپارێزێت و جوانتر دیار دەبن.
- ئامادەكردنی خواردن لە سەرخۆ و بە هێواشی، هەڵەیە ئەگەر خواردن بە ئاگری بەهێز بكوڵێنی و ئامادەی بكەی، چونكە هەرچی پێكهاتە خۆراكییەكانی تێدایە دەڕوات و نامێنێت.
- كاتی خواردنت با دیاری كراو بێت، واتە رۆژانە ژەمەكانت رێكبخە و خواردنی بەیانیانت هەبێ، لە بیریش مەكە كاتێك خواردن دەخۆیت، با چاویشت لەسەر خواردنەكە بێت نەك تەنیا دەست و دەمت.
- وەرزش كردنی رۆژانە : لەش و لارت جوانتر دەبێت و كاتێك رۆژانە سووكە راهێنانێكی وەرزشی بكەیت، چونكە ئەو خواردنانەی كۆ دەبننەوە لە جەستەت، هەر یەكە شوێنی خۆی دەگرێت و كۆ نابێتەوە لە شوێنێك.
Top