كچان و خانمان گرنگی تەواو بە ئەڵقە و ئەنگوستیلەی دەست دەدەن، وەك دەزانین شێوەی ئەڵقە بچووكە و ئەنگوستیلەش هەندێ جار گەورە و هەندێ جاریش بچووكن، بەڵام لە داهاتوودا شێوەی ئەنگوستیلە و ئەڵقە دەگۆڕێت، كە شێوەیەكی دیكەیان دەبێ، سەرەوەی ئەو ئێكسسوارە بە دیكۆرێكی گەورە دەبێـت، تەنانەت لەناو دیكۆرەكە شێوەی نمایشێكی لێ دادەنرێ، تا ئێستا بیرۆكەكە بەم جۆرەیە، كە لەلایەن كۆمپانیای بۆرد پاندای هونەری ئەو دیزاینەی بۆ كراوە، رەنگە بیرۆكەكەیان سەر بگرێت و ئیدی ئەڵقە و ئەنگوستیلە ببێتە نمایشێكی بچووك.