بۆ زانیاریت: ئامێری كات Time Machine

بۆ زانیاریت:  ئامێری كات Time Machine
كیپ تۆرن لە كتێبی (كونەڕەشەكان و چەمانەوەی كات)دا دەڵێت: دروستكردنی ئامێری كات لە ئاستێكی زۆر بەرزتردایە بە بەراورد بەو دەستكەوتە تەكنەلۆژییانەی ئێستا، وەك چۆن گەشتی بۆشایی زۆر بەرزترە لە توانای مرۆڤی سەردەمی ئەشكەوت، ئایا مەبەستی ئەو ئەوەیە كە تەنانەت ئەگەر گەشتكردن بە كاتدا لە روانگەی یاسا فیزیاییەكانەوە شیاو بێت، دروستكردنی بەكرداری ئامێری كات بەم زووانە ئەستەم نییە؟ بێگومان ناتوانێت بەم شێوەیە بێت، چاخی بەردینی كۆن واتە سەردەمی مرۆڤی نیشتەجێی ئەشكەوت نزیكی كەمتر لە 15 هەزار ساڵ لەمەوپێش كۆتایی پێهات و خۆر و زەوی چەندین ملیار ساڵی دیكە لەسەر سووڕانەوەی خۆیان بەردەوام دەبن، ئەم كاتە بە هەزاران جار زیاترە لەو 15 هەزار ساڵە، (ئارپەر سی كلارك) نووسەری چیرۆكە خەیاڵییە زانستییەكان بابەتەكە بەم شێوەیە كۆتایی پێدەهێنێت، كاتێك كە زانایەكی ناودار دەڵێت: شتێك ئەستەم نییە، بێگومان راست دەكات، بەڵام كاتێك كە دەڵێت: شتێك ئەستەمە بە ئەگەری زۆرەوە هەڵە دەكات.
Top