گیاندارێكی دەم بە خەندە و گرینۆك

گیاندارێكی دەم بە خەندە و گرینۆك
هارپ سێل (The harp seal) یەكێكە لە سەیرترین گیاندارەكانی نێو دەریا و سەر وشكانی، كە ناوی زانستی (Pagophilus groenlandicus)یە و لە باكووری زەریای ئەتلەنتیك دەژی، ناوەكەی واتە (خۆشەویستی سەهۆڵ و بەفر لە گرینلەند)، رەنگی سپی و سیلڤەرە، چاویشی رەشە، هەموو كاتێك شێوەی بە خەم و گرینۆك دیارە، بەڵام كاتێك مرۆڤ دەبینێت، دەمی پڕخەندە و پێكەنین دەبێ، وەك ئەوەی دڵی و هەستی بە مرۆڤ بكرێتەوە، درێژی ئەو گیاندارە نێوان (170) سەنتیمەتر بۆ (200) سەنتیمەترە، هەروەها كێشی نێوان (140) تا (190) كیلۆگرام دەبێت.
Top