جلوبەرگی ستایل دوو رەگەز بۆ ئافرەتان

جلوبەرگی ستایل دوو رەگەز بۆ ئافرەتان
شێواز و مۆدی جلوبەرگ، بە چەندین نەریت و دیزاین و دیكۆری جۆرواجۆر ئامادە دەكرێن، هەندێ جاریش بەپێی خواستی كەسەكانەوە، مۆدو شێوازێكی دیاریكراو داوا دەكرێت. هەندێ لە خانمان حەز بەو جۆرە جلانە دەكەن، كە نشونمایەكی كوڕانە، یان پیاوانەی پێوە دیارە، وەك هەندێ پانتۆڵ و چاكێت و قەمیس، هەر بۆیە ماركەی (ئەلبینۆ داماتۆ- Albino) چەندین مۆدی جلی لەم جۆرەی ئامادە كردووە، بۆ ئەوانەی كە داواكاری ئەو جۆرە جلەن، بە پێی پلانەكانی ئەو ماركەیە، ئەو جۆرە جلە، بۆ ئەو كەسانەیە كە لە چینی بۆرجوازی و راقییەكانن، هەروەها بۆ ئەوانەش كە كەسانی سادە و ساكارن، ئەو جۆرە جلانەش وەك: چاكێتی بە یەخە و لە خووری، كە لە ناوقەدەوە تەسك دەبێت، هەروەها چاكێتی پاڵتۆی ترانس، كە قوماشی جاكارد دروست دەكرێت و بەنەخشی گوڵ رازاوەتەوە، مۆدەكەشی بۆ سەدەی (18) دەگەڕێتەوە. جگە لە چاكێت، هەروەها پانتۆڵیش هەن، بۆ ئافرەتانە و سیمایەكی پیاوانەشی پێوە دیارە، وەك پانتۆڵی كورت كە لەسەر پاژنەوە چەمێنراوەتەوە، مەبەست لەم جۆرە جلانەش، پێدانی كەسایەتی و پایەبەرزییە بۆ ئەو ئافرەتانەی خواست و حەزیان لەو جۆرە جلانەیە كە سیمای پیاوانەیان پێوە دیارە.
Top