ملپێچ و شاڵ بۆ جوانی و پاراستنی مل و بەرۆك

ملپێچ و شاڵ بۆ جوانی و پاراستنی مل و بەرۆك
ملپێچ و شاڵ (scarf) یەكێكە لە دیارترین ئەو پۆشاكانەی لە زستان و هاویندا لەمل دەكرێن، بەڵام زیاتر لە زستاندا باوە، خانمانیش لە ملی دەكەن بۆ پاراستنی ملیان لە سەرما و سۆڵە، لەلایەكی دیكەوە پۆشاكێكی نایابە بۆ جوانی و سەرنجڕاكێشیان، چونكە چەندین جۆری هەن، بەتایبەت ئەوانەی دیارن و لە شێوە و رەنگ و جۆری قوماشەكەی كە بۆ (5) جۆر دابەش كراون وەك:
ملپێچی پەموو، دیارترین ملپێچەیە كە لە دەوری مل دەئاڵێنرێت و نەرم و نیانە و چەند لە ملت بێت، ئەزیەتی مل نادات.
ملپێچی فەروو، جۆرێكی دیكەی ملپێچەیە و لە فەرووی مەنگولی دروست دەكرێت، زیاتر دەخرێتە سەرشانەكان، بۆ جوانی بەكاردێت.
ملپێچی تریكۆ، شێوازێكی نایابەو مل و روومەتیش دادەپۆشێت، بۆ سەرما و سۆڵە بەسوودە و شێوەیەكی ناسك و سەرنجڕاكێشە.
ملپێچی شامۆ، نەرمترین و ناسكترین جۆری ملپێچەیە، پێویستە لە رەنگە تۆخەكان بێت و دەخرێتە سەر سەر و مل و بۆ بەرۆكیش دەبێت.
ملپێچی خووری، بە هاوڕێی زستان دەناسرێت، كە دەخرێتە سەر شان، یان لە مەچەك دەخرێت، مۆدێكی نایاب و گەرم و گوڕە.
Top