زاوای دێو و بووكی شاجوان !

زاوای دێو و بووكی شاجوان !
جاران زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی هەبوو بە ناوی (خانمە جوانەكە و پیاوە دێوەكە)، دواتر ئەو زنجیرەیە كرا بە فیلمی كارتۆنی و لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نمایش دەكرێت، بە ناوی (Beauty and the Beast) كە باس لە رووداوێكی سەدەی (18) لە وڵاتی فەڕەنسا دەكات، یەكێك لە میرەكانی ئەو سەردەمە لەژێر دەستی جادووكەرێك دەبێتە دێو، پاشان ئاشقی كچێكی جوان دەبێت، (تۆنی و ئیریك) ئەو دوو خۆشەویستەی لە وڵاتی بەریتانیا بڕیاری هاوسەرگیرییان داوە، كە جاران بەیەكەوە سەیری ئەو زنجیرەیان كردووە، هەر بۆیە داوایان كرد كە شێوەیان وەك كارێكتەرەكانی نێو زنجیرەكە بێت، واتە زاوا ببێتە دێو و بووكەش لە شێوەی كچەكە بێت، تەنانەت مەرج بوو ئەوەی لە ئاهەنگەكەیان بەشدار بێت، رۆڵی یەكێك لە كەسایەتییە كارتۆنییەكانی نمایش كردبایە، وەك: مینی ماوس، ودی، تینەكەر بێڵ، مارۆ بۆبیس، گۆڤی و بۆگس بەنی، جێگەی سەیرە ئاهەنگەكەیان پڕبوون لە كەسایەتی كارتۆنی و زنجیرەدراما و فیلمەكانی ئەنیمەیشن، كە رێوڕەسمێكی ئاهەنگی هاوسەری و زۆر جیاواز بوو.
Top