مۆدی جەنتا بۆ بۆنە و یادەكان

مۆدی جەنتا بۆ بۆنە و یادەكان
چەندین بۆنەو یاد هەن، كە ئافرەتان لە شوێنێكدا كۆدەكاتەوە، وەك: ساڵیادی لەدایكبوون، ئاهەنگی تایبەت، ئاهەنگی دەرچوون، نیشانكردن و مارەیی، زەماوەندو ئاهەنگی بووك گواستنەوە، دەرچوون و دانیشتن لە شوێنی تایبەت و میوانداری، هەموو ئەوانە پێویستیان لە جلی جوان و هەڵبژاردنی جوانترین ئێكسسوارەكان هەیە، تا لەنێو خانمانی ئەوێدا وەك شازادە دەربكەویت و لەبەرچاوی هەمووان شاژنێك بیت، جگە لەوەی تاخمە جلێكی نایابت هەڵبژاردووە، هەروەها جەنتای دەستیشت لەبیر مەكە، كە لە مۆدو ستایلێكی ناوازە بێت، چونكە لەو شوێنانەی دەستت بە تاڵ دەبن و هەندێ جار پێویستە شتێك لە دەستت بن، تا دەستبەتاڵیت پێوە دیار نەبن، ماركەی جیهانی (مانۆلۆ بلاینك- Manolo Blahnik )، چەندین مۆدی جەنتای بۆنەو یادەكانی بەرهەمهێناون، كە تایبەتە بە مۆدەكانی پێشوو و كلاسیك، ئەو مۆدەش بە جەنتای (كلاچێت) ناسراوە، شێوەیان بچووك و درێژن، دەتوانی ئەو جەنتایەت بەدەستەوە بێت، بەدرێژایی كاتی بۆنەو یادەكە، چونكە ناسكەو ئەوەندەش قورس نین، جێگەی ئێكسسوارە سەرەكییەكانت دەبێتەوە وەك، سووراو، فڵچەی ماكیاژ، ئایلاینەر و ناسنامە.
Top