بەم رێگایانە منداڵەكەت فێرە خواردن بكە
February 4, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- هەموو منداڵێك، بۆ تام و چێژی خواردندا جیاوازن، هەر یەكە خواردنێكی پێی خۆشە، بەڵام نابێت ئەو منداڵە خواردنەكە رەت بكاتەوە و تۆش وازی لێ بهێنیت، بەڵكو دەبێ رێگەی دیكە بدۆزیتەوە كە بیخوات، بۆ نموونە ئەگەر منداڵەكەت حەزی بە شیر نەبوو، دەتوانی لە جێگەی شیردا، پەنیر و كەرەستەكانی دیكەی دروست كراو لە شیری پێی بدەیت.
- دەبێت بزانی لە چ كاتێكدا خواردن بە منداڵەكەت دەدەیت، هەندێ جار لە كاتی خۆیدا خواردن بۆ منداڵەكەت ئامادە دەكەیت، بەڵام نایخوات، مەرج نییە كاتەكە دیاری كراو بێت، ئەگەر لە كاتی خۆی زووتر برسی بوو، شتێكی بدێ تا دەگاتەوە كاتی خواردنەكەی، بەڵام بۆ منداڵی گەورە پێویستە لەگەڵ ژەمەكان نان بخوات.
- منداڵ، زیاتر حەزی بە خواردنی شلەمەنییە، هەندێ جار كە خواردنێكی وەك كێك و شیر بۆی دادەنێ، رەنگە نەیخوات، بەڵام وابكە كە شیرەكە بە كێكەكە دابكەیت و ئەوكاتە نەرم و شل دەبێتەوە.
- ماوە ماوە گۆڕانكاری لە خواردنەكاندا بكە، تا منداڵەكەت وەڕز نەبێت لە جۆرە خواردنێك، ئەوەش بە گۆڕینی خواردنەكان یان شێوەی خواردنەكانە.
