خەوی باش جوانترت دەكات
January 31, 2017
رەنگا و ڕەنگ
- ژووری نووستنت تایبەت بكە بە ژووری خەو، كە نابێت لەسەر جێگاوە خەریكی تەماشاكردنی تەلەفزیۆن و یان قسە كردن بە مۆبایل و ئینتەرنێت.
- لە دوای نیوەرۆوە قاوە مەخۆوە، هەروەها لەگەڵ شەربەتی پورتەقاڵ، شتی تایبەت بە پورتەقاڵ.
- ئەگەر توانیت، رۆژانە بۆ ماوەی (30) خولەك وەرزش بكە، چونكە جەستەت دەحەسێنێتەوە.
- یۆگا بكە، یەكێكە لەو راهێنانە وەرزشیانەی كە بۆ هەناسە وەرگرتن و دانەوەیە، كە هەناسە هەڵدەمژی بۆ ماوەیەك لەناو سینگت دەهێڵیتەوە و پاشان فرێی دەدەیت.
- كاتی نووستنت دیاری بكە، رۆژانە لە یەك كاتدا برۆ سەر جێگا و هەوڵبدە بخەویت، تا جەستەت بزانێت كە كەی كاتی خەوە، چونكە گۆڕانكاری لە كاتەكانی خەودا، دەبێتە هۆی خەوزڕان.
