چاكێتی كاسواڵ بۆ دەوام و شوێنی كار

چاكێتی كاسواڵ بۆ دەوام و شوێنی كار
زۆربەی ئەو خانمانەی خاوەن پیشەو دەوامی فەرمین، نیگەرانن لە هەڵبژاردنی جلەكانی ئەو وەرزەیاندا، بەتایبەتی كاتێك بەیانیان دوای ماكیاژ و ئارایشتەكەیان، ئیدی دوودڵی دەیاندەگرێت لەوەی چ جلێك گونجاوە بۆ شوێنی كار و دەوامەكەیان، چونكە هەموو خانمێك هەمیشە بیر لەوە دەكاتەوە ئاخۆ ئەو ستایلەی لەگەڵ شوێنەكەی گونجاوە، یان جیاوازە، چارەسەری ئەو گرفتەش لەلایەن ماركەكانی (بالینسیاگا و H&M) دیاری كراوە، كە كۆمەڵێك چاكێتی كاسواڵی بۆ خانمان ئامادە كردووە، تا لەو كێشەیە بە دوور بن و جلێكی ناوازە و جوانیشیان بۆ دابین بكات. بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماو ئەو كەشە سەرماو سۆڵە، چاكێتەكان باشترین پۆشاكە تا بۆ چوونە دەوام و سەر كارت لەبەر بكەیت، ئەو چاكێتانەش هەمە چەشنن، لەوانە: چاكێتی پێست، چاكێتی دەنیم، یان پەموو، چاكێتی جینز، چاكێتی حەریر و كشمیر، هەر یەكە لەوانە مۆدێكی نایابی هەیە. سوودێكی دیكەی چاكێتەی گەورەی كاسواڵ ئەوەیە، كاتێك چاكێتت لەبەردا دەبێت، بە دڵی خۆت دەتوانیت جلی دیكە لە ژێرەوەی چاكەتەكە لەبەر بكەیت، هەروەها كاتێك دەگەیتە شوێنی دەوامت، یان سەر كارەكەت، دەتوانی چاكێتەكەت لەبەر بكەیتەوە و مۆدێكی دیكەت بۆ فەراهەم دەبێت.
Top